بڕوانامەى رێزلێنان پێشکەشى ئەو شۆفێرەکرا کە ماوەى (65) ساڵە هیچ سەرپێچییەکى نەکردووە

KNN : Kurdish News Network
11:32 - 09/08/2021
هەمەڕەنگ
+
-

بەڕێوەبەرى هاتوچۆى سلێمانى، بڕوانامەی سوپاس و رێزلێنانی پێشکەشى ئەو شۆفێرەکرد کە (65) ساڵە هیچ سەرپێچییەکى تۆمار نەکردووە.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی عمیدی مافناس فەرەیدون عومەر ئەحمەد، بڕوانامەی سوپاس و رێزلێنانی پێشکەش بە فەریدون ئەمین عەلى، شۆفێرى نمونەیى کرد کە لەماوەى (65) ساڵى شۆفێریدا هیچ سەرپێچییەکى تۆمار نەکردووە.

لای خۆیەوە، شۆفێرە نمونەییەکە وێڕایی دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، داوای لە شۆفیران کرد کە هەمیشە پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن و لە سەرخۆ شۆفێری بکەن بۆ ئەوەی سەر و ماڵی خۆیان و هاوڵاتیان پارێزراو بێت .

فۆتۆ؛ بەرهەم مەحمود

567 جار خوێندراوەتەوە