هێرشێکی تیرۆرستی لە پارێزگای سەڵاحەدین (27) کەسی کردە قوربانی

KNN : Kurdish News Network
11:04 - 31/07/2021
عێراق
+
-

لە ئەنجامی ھێرشێکی تیرۆریستی بۆسەر پرسەیەک لە باشوری پارێزگای سەلاحەدین لە باکوری عێراق، (27) کەس کوژران و برینداربوون.

 

 
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندوە، ھێرشێکی تیرۆریستی کراوەتە سەر پرسەیەک لە ناحیەی یەسرب لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین، بەوهۆیەوە ھەشت کەس کوژراون (19) کەسیش برینداربون.

 

عەمید جاسم محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی یەسرب لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، چوار لە کوژراوانی ھێرشەکەی ناحیەی یەسرب پۆلیسن و وتیشی، "ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونان و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە دەستپێکردووە".

 

هاوکات، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، شاندێکی باڵای ئەمنی بەسەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، لیوا روکن عەبدولئەمیر شممەری گەیشتوەتە ناحیەی یەسرب لە باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

757 جار خوێندراوەتەوە