تورکیا؛ لە هێرشێکى چەکداریدا حەوت ئەندامى خێزاێکى کورد کوژران

KNN : Kurdish News Network
09:02 - 30/07/2021
جیهان
+
-

لە هێرشێکى چەکداریدا حەوت ئەندامێکى خیزانێکى کورد لە شارى قۆنیاى باشورى تورکیا کوژران.

میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ لە ناوچەى مەرەم لە شارى قۆنیاى تورکیا ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردوەتە سەر خێزانێکى کورد و حەوت ئەندامى ئەو خێزانەیان کوشتوە.

بەپێى هەواڵى میدیاکانى تورکیا دواى کوشتنى ئەندامانى ئەو خێزانە، هێرشبەرەکان خانوەکەشیان سوتاندون.

پێشتریش ئەو خێزانە لە لایەن نەژاد پەرستە تورکەکانەوە هێرشیان کرابوە سەر و هەڕەشەى دەرکردنیان لێکرابوو.

1430 جار خوێندراوەتەوە