عێراق؛ لە هەفتەیەکدا زیاتر لە (130) کەس لەسەر دۆسیەى تیرۆر و مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون

KNN : Kurdish News Network
05:33 - 30/07/2021
عێراق
+
-

لەماوەى یەک هەفتەدا لە عێراق زیاتر لە (130) تۆمەتبارى دۆسیەى تیرۆر و بارزگان و بەکارهێنەرى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون.

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی نێوان (22) تاکو (29) ى تەمموزى (2021) هێزە ئەمنیەکانى عێراق (77) فەرمانى دەستگیرکردنیان بەپێى مادەى چوارى تیرۆر جێبەجێ کردوە.

 

بەپێى راگەیەنراوەکە، هەرلەو ماوەیەدا (57) کەس بە تۆمەتى بارزگانی کردن و بەکارهێنانى مادى هۆشبەر دەستگیرکراون، هەروەها دەست بەسەر یەک کیلۆ و (130) گرام مادەى هۆشبەر و (790) دەنک حەبى هۆشبەردا گیراوە.

489 جار خوێندراوەتەوە