لە ئەمەریکا؛ هەرکەسێک ڤاکسین وەربگرێت (100) دۆلاری پێدەدرێت

KNN : Kurdish News Network
09:25 - 30/07/2021
جیهان
+
-

سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی بۆ بەرپرسانی ناوخۆیی و حکومەتە خۆجێییەکانی وڵاتەکەی کردووە کە بۆ هاندانی ئەو هاوڵاتییانەی تاوەکو ئێستا ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، لە بەرامبەر وەرگرتنی ڤاکسین 100 دۆلاریان پێبدرێت.

 

 
وەزارەی خەزانەی ئەمریکا رایگەیاند " جۆ بایدنی سەرۆک داوای لە ویلایەت و ناوچە و حکومەتە خۆجێییەکان کرد کە 100 دۆلار بدرێت بە هەر ئەمریکییەک کە ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن، ئەمەش بەمەبەستی زیادکردنی رێژەی کوتان، پاراستنی کۆمەڵگەکان و رزگارکردنی ژیانی خەڵک".

وەزارەتەکەش ئامادەیی نیشانداوە، کە هاوکارییە تەکنیکییەکان پێشکەش بە ویلایەت و حکومەتە خۆجێییەکان بکات بۆئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەر هاوکارییە داراییەکە بۆ پاڵپشتیی کوتانی هاووڵاتییان بە ڤاکسین بەکاربهێنن.


ئەم هەنگاوانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری دەلتا بە رێژەیەکی بەرچاو لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە، لە کۆی 330 ملیۆن لە دانیشتووانی ئەمریکاش تاوەکو ئێستا نزیکەی 164 ملیۆن کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، کە دەکاتە نزیکەی 57%ی کۆی دانیشتوانی ئەمریکا بە هەموو تەمەنەکانەوە.

280 جار خوێندراوەتەوە