گەنجترین شاخەوان گەیشتە دووەم بەرزترین لوتکە چیا لە جیهاندا

KNN : Kurdish News Network
02:16 - 27/07/2021
وەرزش
+
-

شەھرۆزی کاشیفى پاکستانى کە تەمەنى (19) ساڵە، بوو بە گەنجترین شاخەوان کە توانی بگاتە لووتکەی چیای (K2) کە بە دووەم بەرزترین لووتکە لە جیھاندا دادەنرێت.

بەپێی میدیاکانى پاكستان، باوکی شەھرۆزی، کاشیف سولەیمان رایگەیاندووە کە کوڕەکەی رۆژی (14)ی تەمووز، گەیشتووەتە کەمپی سەرەکیی چیای (K2) و ئەم بەیانییە سەرکەوتووبووە لە گەیشتن بە لووتکەی چیاکە کە بەرزییەکەی دەگاتە ھەشت ھەزار و (611) مەتر.

شەھرۆزی کاشیف لە (11)ی ئایاريشدا، توانی سەركەوتووبێت لە گەیشتن بە بەرزترین لووتکەی جیھان لە چیای ئێڤەرێست.

شەھرۆزی کاشیف بە گەیشتنی بە لووتکەی ئێڤەرێست، بوو بە شەشەمین و گەنجترین شاخەوانی پاکستانی.

شەهرۆزى، لە تەمەنی (11) ساڵییەوە دەستی بە شاخەوانی کردووە، تاکو ئەمڕۆ توانیویەتی بەسەر ژمارەیەکی زۆر چیا ھەڵگەڕێت كە بەرزييەكانيان لە سێ هەزار مەترەوە بۆ هەشت هەزار مەتر دەبێت.

640 جار خوێندراوەتەوە