سەرۆکى ئەمەریکا جەخت لەسەر کۆتایى هاتنى ئەرکى هێزە شەڕەکەرەکانى وڵاتەکەى
لە عێراق دەکاتەوە و پشتیوانى وڵاتەکەشى بۆ ئەنجامدانى هەلبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى
عێراق لە وادەى خۆیدا دەردەبڕێت.
بەر لەدەستپێکى کۆبونەوەکەى لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، جۆبایدن سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، ئەرکى هێزە شەڕکەرەکانى ئەمەریکا لەعێراق لە
مساڵدا کۆتایى دێت، بەڵام پابەندین بە پێشکەشکردنى هاریکارى لە بوارى ئەمنى و روبەڕوبونەوەى
داعش.
سەبارەت بەهەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، سەرۆکى ئەمەریکا
رایگەیاند، پشتیوانى لە دیموکراسى لەعێراق دەکەین، خواستى ئەوەمان هەیە کە هەڵبژاردن
لە وادەى خۆیدا ئەنجام بدرێت.
لاى خۆشیەو سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، هاوبەشى لەگەڵ ئەمەریکا بەلاى
ئێمەوە پرسێکى ستراتیژیە و خۆشحاڵ دەبم بە بەردەوامبونى هەماهەنگى نێوانمان.
491 جار خوێندراوەتەوە