سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى بۆ (KNN): دواى جەژن بڕیار لەبارەى لابردنى لێبڕینى موچە دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
01:18 - 19/07/2021
ئابوری

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم تاووتوێى نەمانى لێبڕینى موچە دەکات و سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێمیش رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەیە لێبڕینى موچە لاببرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان تایبەت بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، دواى جەژن ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆدەبێتەوە و بەپێى ئەو بڕى داهاتانەى کە لەبەردەستیدان، وەزارەتى دارایى هەرێم راپۆرتێک پێشکەش دەکات.

سەرچاوەکەى دیجیتاڵ میدیاى (KNN) جەختیکردەوە، ئەگەر هەیە لێبڕینى موچە نەمێنێت، یاخود بەڕێژەیەکى کەم لێبڕینەکە تەنها بۆ ئەم مانگە بەردەوامبێت.

دیجیتاڵ میدیاى (KNN) زانیویەتى، هەموو هەوڵەکانى وەزارەتى دارایى هەرێم بە ئاڕاستەى ئەوەیە ئەنجومەنى وەزیران بڕیار لەبارەى نەمانى لێبڕینى موچە بدات.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژى (11/7/2021) وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی بڕی (200) ملیار دینار کرد بۆ هەرێمی کوردستان و پارەکە خرایە سەر هەژمارى بانکى هەرێم.

جوانڕۆ محەمەد / KNN

2739 جار خوێندراوەتەوە