لە ئیستانبوڵ
پێشبرکێى جوانترین قوربانى بەڕازاندنەوەى ئاژەڵەکان دەستى پێکرد و تێیدا ئاژەڵێکى
یەک تۆن و (190) کیلۆگرامى پێشبرکێکەى بردەوە.
لە مەیدانی
قوربانییەکانی سوڵتانغازی ئیستانبوڵ پێشبرکێى جوانترین قوربانى بە بەشدارى دەیان
ئاژەڵ بەڕێوەچوو کە بووە جێگەی بایەخێكى زۆری ھاووڵاتییان، لیژنەی داوەران، لە نێوان
(17) سەر ئاژەڵی گەورە جوانترین و گەورەترین قوربانيان ھەڵبژارد.
لە کۆتایی پێشبڕکێیەکەدا،
قوربانییەک كە ناوى لێنرابوو "یارەن" کە لە چانکرییەوە ھێنرابوو و کێشی یەک
تۆن و (190) کیلۆگرام بوو و بە (35) ھەزار لیرە فرۆشرا، خەڵاتی یەکەمی پێبەخشرا.
خەڵاتی قوربانیی
خاوەن پلەی یەکەم بریتیبوو لە لیرەیەکی تەواوی زێر، قوربانی پلەی دووەم کە ناوی
"پاشا"ی لێنرابوو نیو لیرەی زێڕ و "کۆسەداغ" کە قوربانیی سێیەم
بوو چارەگە لیرەیەکی زێڕى وەرگرت.
سەرۆکی شارەوانی
سوڵتانغازی، عەبدولرەحمان دورسون، کە لە میانی چالاکییەکەدا قسەی کرد، گوتی:
"ئەمرۆ لێرەدا، جوانترین ئاژەڵ کە دەکرێتە قوربانی ھەڵدەبژێرین. سەرجەم ئاژەڵەکان
یەک لەیەک جوانترن. ئەم چالاکییە و ھاوشێوەکانیان، بۆ خۆشیی دراوسێ بەنرخەکانمان ئەنجامى
دەدەين کە دێن بۆ ئێرە. ئومێدەوارم جەژنێکی قوربانی خۆش بەسەر ببەن.
1167 جار خوێندراوەتەوە