ماوەیەك پێش ئێستا
چەند زانا و پسپۆڕێكی بواری ڤاكسینەكان باسیان لەوەكرد، تێكەڵاوكردنی ڤاكسینەكانی
كۆرۆنا یاخود بەكارهێنانی زیاتر لە جۆرە ڤاكسینێك كاریگەری باشی هەیە، بەڵام ڕێكخراوی
تەندروستی جیهانی ڕای پێچەوانەی هەیە و داوا دەكات كاری لەو شێوەیە ئەنجام نەدرێت.
سۆمیا سوامیناسان
یەكێك لە زانا گەورەكان لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداری دەدات لە تێكەڵاوكردنی
ڤاكسینەكان و بەكارهێنان زیاتر لەجۆرێكی پێكوتەكان كە لەلایەن كۆمپانیا جیاوازەكانەوە
بەرهەم هاتوون.
ئەو پسپۆڕە
كارەكەی بە "مەترسیدار" ناوبردووە و باسی لەوە كردووە تائێستا هیچ زانیارییەك
لەبارەی كاریگەرییەكانی ئەو جۆرە تێكەڵكردنە لەسەر تەندروستی بەردەست نییە، بۆیە
باشترە ئەنجام نەدرێت.
"ئەوە حاڵەتێكی زۆر مەترسیدارە،
كاتێك باسی تێكەڵاوكردنی ڤاكسینەكان دەكەین، پێویستمان بە بەڵگە و بەیاننامەی تایبەت
هەیە" سوامیناسان وادەڵێت.
ئەو پسپۆڕەی
ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەگەر كاری لەو شێوەیە بكرێت، فەوزا دروست دەبێت خەڵك نازانێت
لە چ كاتێكدا ژەمی یەكەم و دووەم، سێهەم و چوارەمی ڤاكسینەكە وەربگرێت.
1336 جار خوێندراوەتەوە