پاسپۆڕتی عێراق لە کوێی ڕیزبەندی پاسپۆرتە بەھێزەکانی جیھاندایە؟

KNN : Kurdish News Network
10:14 - 11/07/2021
عێراق
+
-

ساڵاتە لیست و ڕیزبەندی تایبەت بە بەھێزی و لاوازی پاسپۆڕتی وڵاتانی جیھان بڵاودەکرێتەوە، بەجۆرێک ئەوانەی لە پلەکانی یەکەمدان بە بەھێز دادەنرێن و تا بەرەو دواش بڕوات پاسپۆرتەکە لاواز دەبێت.

 

 بەھێزی و لاوازی پاسپۆرت پەیوەندی بە توانای گەشتکردنی ھاوڵاتیانی وڵاتەکەوە ھەیە بۆ وڵاتانی دیکە بەبێ وەرگرتنی ڤیزا، ئەوانەی دەتوانن گەشتی زۆرترین وڵات بکەن بێ ڤیزا پاسپۆرتەکەیان دەبێتە بەھێزترین.

 

بەپێی ڕیزبەندییەکی The Henley Passport Index بۆ بەھێزترین پاسپۆرتەکانی جیھان لە ساڵی 2021، عێراق لەکۆی 199 وڵات لە پلەی پێش کۆتایدایە و تەنھا پێش ئەفغانستان کەوتووە.

 

ھەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی بێوەرگرتنی ڤیزا دەتوانن گەشتی 28 وڵات بکەن، بەڵام ئەفغانییەکان بۆیان ھەیە بێ ڤیزا بچنە 26 وڵات.

 

لە پلەی یەکەمی لیستەکەشدا وڵاتانی ژاپۆن ھەیە ھاوڵاتییەکانی بە ئاسانی بێ ھیچ گرفتێک دەچنە 193 وڵات، سەنگافورەبە 192 وڵاف لە پلەی دووەمدایە و کۆریای باشور و ئەڵمانیاش بە 191  وڵات لەپلەی سێھەمدان.

 

لە لیستی بەھێزترین پاسۆرتەکانیشدا ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فیلەندا و لۆکسەمبۆرگ پێەوە لە پلەی چوارەمدان بە دواشیدا چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا دێت.

 

ئەمریکا کە بەھێزترین ھێزەی سەربازی و ئابوری جیھانە لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییەکدایە و ھاوڵاتییەکانی دەتوانن بێ ڤێزا گەشتی 187 وڵات بکەن.

 

چین کە ھەمیشە لە سەرجەم بوارەکاندا لە کێبڕکێدایە و دووەم گەورەترین ھێزی ئابوری جیھان، لە پلەی 72 ئەوانەی ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتەن بێ ڤیزا گەشتی 78 وڵات دەکەن.

 

لە ڕیزبەندی دواوەدا سوریا پێش عێراق کەوتووە ھاوڵاتییەکابی گەشتی 29 وڵات دەکەن پاکستان و یەمەنیش ھەریەکەیان بە 32 و 33 وڵات پێش سوریا و عێراق و ئەفغانستان کەوتوون.

3848 جار خوێندراوەتەوە