لە وڵاتى ئیتاڵیا بۆ رێگریکردن لە چۆڵبونى چەند
گوندێک، حکومەت پارەیەکى زۆر دەدات بە هەر کەسێک بچێت لەوێ نیشتەجێ بێت.
سەرچاوەکانى هەواڵ لە ئیتاڵیا رایانگەیاند: بەهۆى
کۆچى دانیشتوانى گوندەکان بۆ شار لەئێستادا کەمبونەوەى دانیشتوان لە گوندەکان بوەتە
کێشەیەکى سەرەکى لە بەشێک لە ناوچەکانى ئیتاڵیا.
باسیان لەوەشکردووە، کۆچى گوندنشینان واى لە
دەسەڵاتدارانى ئەو ناوچانە کردووە، بۆ راکێشانى خەڵک و چۆڵنەبونى ئەو گوندانە، بڕە
پارەیەکى زۆر بدەن بە هەر کەسێک کە بیەوێت لەوێ نیشتەجێ بێت.
یەکێک لەو ناوچانەى وڵاتى ئیتاڵیا ناوچەى (کالابریا)یە،
توشى کێشەى کۆچى دانیشتوان بۆتەوە، بۆ ئەو مەبەستە حکومەت بڕى (28) هەزار یۆرۆى
هاوکارى تەرخانکردووە بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت لەوێ بژیت.
بەپێى بڕیارەکە، مەرج نیە ئەو کەسانەى دەچن
لەو شوێنە نیشتەجێبن بە رەگەز ئیتاڵى بن، بۆیە دەرفەتى وەرگرتنى ئەو بڕە پارەیە ئەو
کەسانەش دەگرێتەوە کە ئیتاڵى نین بەو مەرجەى تەمەنى لە (40) ساڵ زیاتر نەبێت و
کێشەى مافى مانەوەى لە ئیتاڵیا نەبێت.
گوندەکان دەکەونە ناوچەیەکى دڵگیر، بە پشتى
شاخ و دارەستانەوە وەستاون و لە بەردەمیدا کەنارى دەریاى ناوەڕاست دەبینرێت.
4014 جار خوێندراوەتەوە