وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت،
تا رۆژى سێشەممە موچەى سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستە و شوێنانە دابەش دەکرێت کە
تائێستا موچەى مانگى حوزەیرانیان وەرنەگرتوە.
بەپێى خشتەیەکى نوێى وەزارەتى
دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە کۆتا خشتەى دابەشکردنى موچەى مانگى
حوزەیرانە، رۆژى یەکشەممە (11/7/2021) موچەى وەزارەتەکانى (کارەبا، شارەوانى،
خوێندنى باڵا) دابەشدەکرێت.
رۆژى دووشەممەش موچەى هەریەکە لە وەزارەتەکانى
(ئاوەدانکردنەوە، کشتوکاڵ، رۆشنبیرى) و سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم و خانەنشینى
پێشمەرگە دابەش دەکرێت و رۆژى سێشەممە کۆتا رۆژى دابەشکردنى موچەى مانگى حوزەیران
دەبێت و خانەنشینى شارستانى موچە وەردەگرن.
13865 جار خوێندراوەتەوە