وێنە؛ رێوییەکى بریندار و چەند شێرێکى برسى

KNN : Kurdish News Network
09:48 - 30/06/2021
گەلەری
+
-

فۆتۆگرافەرێک وێنەی ڕێویەکی بریندار دەگرێت، کە لەو کاتەدا شێرێکی مێینە و نێرینە بە خۆیان و بەچکەکانیان دەورەی دەدەن، دیمەنەکان ئەو راستییە دەسەلمێنن، کە میهرەبانی و سروشت دۆستی لەناو ئاژەڵاندا، لە هی زۆرینەی ئێمەی مرۆڤ زیاتر نەبێت، کەمتر نییە.

ئەم وێنانە چرکەساتی ئەو ڕووداوە تراژیدییە دەگێڕنەوە، کە نێچیرێکى بریندار کەوتۆتە دەست خێزانێکی برسی!.

هەموان ڕەنگە وا بیربکەنەوە، ئەو خێزانە، ڕێوییەکە دەکەن بە ژەمێکی خۆیان، هەرچەند دواى مشتومڕێکی نێوان مێینە و نێرینەکە، هەروەها نەڕەی نێرینەکە، لە دیمەنێکی پەرجوئاسادا ڕێوییەکە دەکەوێتەوە سەرپێیەکانی و توانای وەستانی بۆ دەگەڕێتەوە، خێزانەکەش بە زیندوویی جێیدەهێلن.



ئێستا ئەم ڕێوییە لە ناو باقە گیاکاندا چاوەڕێی چاکبوونەوەی یەکجاریی خۆیەتی.

 

تەواوى وێنەکان:

3317 جار خوێندراوەتەوە