وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا
هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی لەسەر پێنج بەرپرسی ئێرانی راگەیاند.
وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، گەمارۆی لەسەر سێ بەرپرسی
پێشوو و دو کۆمپانیای ئێرانی لابردوە،
ئەوەش بە ئامانجی پابەند بون بە کەمکردنەوەی گەمارۆکانی سەر تاران.
ئەو
کەس و کۆمپانیایانەی سزاکانیان لەسەر هەڵگیراوە بریتین لە: ( ئەحمەد قەلعەبانی کارگێڕی پێشووی کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی
ئێران، فەرزاد بازرگان لە بەرپرسانی پێشووی کۆمپانیای هۆنگ کۆنگ، ئینترترید لقێکی
کۆمپانیای بازرگانی نەوتی ئێران و محەمەد موعینی بەرپرسانی پێشووی کۆمپانیای
بازرگانی نەوتی ئێران).
لەبەرامبەردا
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، نوسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە دەرەکییەکانی
سەر ئەو بنکەیەی کە یارمەتی دارایی فەیلەقی سوپای قودس و نەسروڵـڵای یەمەنی دەدا،
خراوەتە لیستی سزاکانی وڵاتەکەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەو گرووپە دەیان ملیۆن
دۆلاری لە فرۆشی نەوتی ئێران هەیە کە بەشێکی زۆری لە چەندین وڵاتەوە دەگاتە دەستی
حوسییەکان.
ئەو
کەسانەی کە گەمارۆ دراون، بریتین لە دوو هاووڵاتی یەمەن و دوو هاووڵاتی سووریا و
هەروەها لە وڵاتانی ئیمارات، سومالیا و هیندستان هەر کامەیان یەک کەس و هەروەها
چوار کۆمپانیا لە شارەکانی دۆبەی، ئەستەنبۆڵ و سەنعا و پاپۆڕێک.
بەپێی
بەیاننامەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، لەسەرەتای دەستپێکی شەڕی یەمەنەوە
هێزەکانی نەسروڵـڵا پشتیان بە هێزەکانی فەیلەقی قودسی ئێران بەستووە.
889 جار خوێندراوەتەوە