توێژینەوەى (مەینەتیەكانی گوندنشینانی كوردلەسایەی دەسەڵاتی دیكتاتۆریدا) بڵاوکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 10/06/2021
کوردستان
+
-

ژوورى ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکانى بزوتنەوەى گۆڕان مەینەتیەکانى گوندنشیانى کورد لەناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکان دەکاتە بابەتى توێژینەوەى زانستى، لەیەکەم هەنگاویشدا قەزاى دوبزى سەر بە پارێزگاى کەرکوک دەکاتە نمونەى توێژینەوەکە.

ژوورى ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکانى بزوتنەوەى گۆڕان توێژینەوەیەکى بە ناونیشانى (مەینەتیەكانی گوندنشینانی كورد لەسایەی دەسەڵاتی دیكتاتۆریدا) بڵاوکردەوە کە تایبەتە بەو مەینەتیانەى لەسەر دەستى دەسەڵاتە دیکاتۆرییەکان روبەرووى کورد و پێکهاتەکانى دیکەش بوەتەوە.

توێژێنەوەکە لە چوارچێوەى کتێبیکدا و لەدوو توێى (253) لاپەرەدا بڵاوکراوەتەوە و لە دوو تەوەر و حەوت بەش پێکهاتووە و قەزاى دوبزى سەر بە پارێزگاى کەرکوک وەک نمونە وەرگیراوە، کە تێدا جگە لەبابەتى سەرەکى، زانیارى وورد لەبارەى مێژوو و جوگرافیا و ئابورى و پێکهاتەى دانیشتوان و ژیانى کۆمەڵایەتى و یەکە کارگێڕییەکان و ئاین و بیروباوەڕى دانیشتوانى قەزاى دووبز خراوەتەڕوو

توێژینەوەکە لەلایەن دکتۆر محەمەد شوانیەوە ئامادە و سەرپەرشتى کراوە وەک لە پێشەکیەکەشیدا ئاماژەى بۆکردوە، توێژینەوەکە بەشێکە لە پرۆژەیەکى بەرفراوانتر و بڕیارە لە ئایندەدا هەمان توێژینەوە بۆ قەزاکانى دیکەى ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان ئەنجام بدرێت.

466 جار خوێندراوەتەوە