ئێران لەبارەى لابردنى ڤیزا بۆ هاوڵاتیانى عێراق روونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
07:08 - 10/06/2021
عێراق
+
-

سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە سلێمانى لەبارەى لابردنى ڤیزاى ئێران بۆ هاوڵاتیانى عێراق ئاشکرای دەکات وڵاتەکەى بڕیارى لەو بارەیەوەداوە بەڵام بەمەرج.

مەهدى شوشتەرى، سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە سلێمانى لەبارەى لابردنى ڤیزاى ئێران بۆهاوڵاتیانى عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە، ئەنجومەنی وەزیرانی كۆماری ئیسلامى ئێران لە كۆبونەوەی رۆژی چوارشەممە (9) ى حوزەیرانی  (2021) بڕیاری لابردنی ڤیزای (45) رۆژەی نێوان ئێران و عێراقی دەرکرد، بە مەرجی ئەنجامدانی كاری هاوشێوە لەلایەن عێراقەوە.  

راشیگەیاندوە، جێبەجێ كردنی بابەتی لابردنی ڤیزا بەندە بە رەزامەندی حكومەتی عێراق و واژۆكردنی رێكکەوتنامەی هەڵگرتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵاتەوە.

1805 جار خوێندراوەتەوە