خولی چوارەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان بەردەوامە و هەڵسوڕاوانی
بزوتنەوەکەش بە گرنگیەوە باس لە پرۆسەکە دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، (10/6/2021) پرۆسەی
هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە قەزای پشدار بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا هەڵبژاردن
بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی دووەمین کۆنفرانسی
نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت.
هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە
گرنگیەوە باس لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکە دەکەن و رایدەگەیەنن، بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی
سیاسی هەمیشە لە نوێبونەوەدایە و ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیش سەلمێنەری
ئەو راستیەیە کە گۆڕان بڕوای تەواوی بە هەڵبژاردن و بەشداری پێکردنی رای سەرجەم چین
و توێژەکانە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیار و هەنگاوەکانی.
پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی
بزوتنەوەی گۆڕان لەکاتێکدایە کە لەلایەن لیژنەیەکی بێلایەنەوە سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکرێت.
فۆتۆ/ بڕیار نامیق

421 جار خوێندراوەتەوە