کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت، "بەهۆی
ڤایرۆسی کۆرۆنا، تیرۆر، رفاندن، گرژیی چەکداری و توانا سنووردارەکانی عێراق بۆ
پارێزگاریکردن لە هاوڵاتییە ئەمریکییەکان سەردانی عێراق مەکەن".
ئەمڕۆ چوارشەممە 09-06-2021 کۆنسوڵخانەی ئەمریکا
لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، "هەموو ئەو کەسانەی
سەردانی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا دەکەن و تەمەنیان لە (10) ساڵ زیاترە دەبێت ماسک
بەکاربهێنن".
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارکردنەوەکەدا هاتووە، کاتی
سەردانیکردنی کۆنسوڵخانە بەهۆی رێنوێنییەکانی خۆپارێزییەوە سنووردار دەبێت،
هەروەها دەشڵێت، "لە 27ـی حوزەیران کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە
پێدانی خزمەتگوزاریی".
ئاگادارییەکەی
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ناوە ناوە لە عێراق و هەندێکجاریش لە هەرێمی
کوردستان بنکە و هاووڵاتیانی ئەمریکا دەکرێنە ئامانج.
726 جار خوێندراوەتەوە