ئەفسەرێکى کورد لەبەغد کوژرا

KNN : Kurdish News Network
04:02 - 07/06/2021
عێراق
+
-

دەزگاى هەواڵگرى عێراق کوژرانى ئەفسەرێکى لەن اوچەیەکى رۆژهەڵاتى بەغداى پایتەخت راگەیاند.

دەزگاى هەواڵگرى عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، عەقید نبراس فەرمان شەعبان لە هەوڵێکى ترسنۆکانەدا و لەکاتى ئەنجامدانى ئەرکێکدا لە بەغدا کوژرا.

بەپێى زانیارییەکان ئەو ئەفسەرە لە نەتەوەى کوردە و پۆستى جێگرى بەرێوەبەرى هۆبەى چاودێرى بووە لەدەزگاى هەواڵگرى عێراق، بەیانى ئەمڕۆ لەن اوچەى بەلەدیاتى رۆژهەڵاتى بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەى لێکراوە و دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە.

269 جار خوێندراوەتەوە