خواردنەوە گەرمەكان لە هاویندا چ كاریگەرییەكیان هەیە؟

KNN : Kurdish News Network
09:36 - 07/06/2021
هەمەڕەنگ

زۆرن ئەو كەسانەی بەپێی وەرز و كەشوهەوا جۆری خواردنەوەكانیان دیاری دەكەن، بەجۆرێك لە وەرزی زستان و كاتی سەرماندا زیاتر حەز بە خواردنەوە گەرمەكان دەكەن، بۆ هاوین و كاتی گەرماش گرنگییەكی زۆر بە خواردنەوەی سارد دەدەن.

ماڵپەڕی (Things You Must Know) لەڕاپۆرتێكیدا باسی لە كاریگەری خواردنەوە گەرمەكان كردووە ئەگەر لە هاوین و كەشی گەرمدا بخورێنەوە، بۆ ئەوەش پشتی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەك بەستووە كە لەو بوارەدا ئەنجامدراوە، ڕەنگە پێشتر هەست بەو ڕاستیانە نەكرابێت.

پسپۆڕەكان باسیان لەوە كردووە، زۆر كەس پێیان وایە خواردنەوە ساردەكان لە كەشی گەرمدا هەستی تینوێتی كەمدەكەنەوە، بەڵام بەپێی توێژینەوەكان خواردنەوەی گەرم پارێزگاری لە سەرمای جەستە دەكات، چونكە لەكاتی خواردنەوەیدا جەستە بۆ هێوركردنەوەی پلەی گەرمییەكەی ئارەق دەردەدات، زۆر ئارەقكردنەوەش كلیلی كەمكردنەوەی هەستكردنە بە كەشی گەرم.

بەڕای پسپۆڕەكان بەخواردنەوەی كوپێك چا یاخود قاوە یان هەر خواردنەوەیەكی دیكەی گەرم دەكرێت ئەو ئەنجامەت دەست بكەوێت و ئەو هەستی فێننكردنەوەیەت لا دروست ببێت.

621 جار خوێندراوەتەوە