سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى: هەفتەى داهاتو موچەى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
02:08 - 03/06/2021
ئابوری

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، هەفتەى داهاتوو موچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، لە رۆژى یەکشەممەى داهاتووەوە (6/6/2021) دەست بەدابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى سەرجەم وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتیەکان دەکرێت و تا رۆژى پێنج شەممە کۆتایى بە دابەشکردنى موچەى ئەم مانگە دێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبو، داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ ئەم مانگە کەمیکردووە و ئەوەش وایکردووە پارەی بەردەست (سیولە) بەتەواوی بەردەست نەبێت بۆ دابەشکردنی موچە، لەبەر ئەو هۆکارە رۆژەکانی دابەشکردنی موچە کەمێک درێژکرایەوە.

پێشتریش جوتیارعادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، موچەخۆران دڵنیادەکەینەوە کە بابەتی دابەشکردنی موچە  پرسێکی سیاسی نیە، بەڵام لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتە و لە ماوەیەکی کەمدا سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.

بڕیار نامیق - سلێمانى

8501 جار خوێندراوەتەوە