گەورەترین کەشتی دەریایی ئێران ئاگری گرت و
دواتر لە گەروی هورمز لە نزیک عومان ژێرئاو کەوت.
ئاژانسەکانی فارس نیوز و تەنسیمی ئێرانی
رایانگەیاند، پاش ئەوەی ئاگر لە
دووەم گەورەترین کەشتیی سەربازیی ئێران کە کەشتییەکی هێزی دەریایی سوپایە بەناوی
"خارک" بەربو، لە نزیک بەندەری جاسک لە پارێزگای هورمزگان ژێرئاو کەوت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کەشتییەکە کاتژمێر (2:25) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگریگرتووە
و بەهۆی ئەوەی ئاگرەکە گەیشتووەتە بەشە جیاوازەکانی کەشتییەکە نەتوانراوە
کۆنتڕۆڵبکرێت.
کەشتی دەریایی خارک، دووەم گەورەترین
کەشتی پاڵپشتی لۆجستیکی سوپای ئێرانە.
1494 جار خوێندراوەتەوە