ئیدارەی جۆ بایدن بڕیاریداوە
لێخۆشبوون لە سزای سەر کۆمپانیای وزەی ئەمەریکی؛ کە مۆڵەتی کارکردنی لە کێڵگە
نەوتییەکانی سوریا هەیە درێژ نەکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتدپرێس
بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا خۆی ئامادەکردووە هەنگاوی نوێ
لەبارەی ناوچە نەوتییەکانی سوریا بنێت ئەوەیش بە درێژ نەکردنەوەی بڕیاری
لێخۆشبوونی سەر کۆمپانیای وزەی ئەمەریکی (Delta Crescent Energy) کە لەسەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ
مۆڵەتی کارکردنی لە کێڵگە نەوتییەکانی سوریا وەرگرتبوو.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، لە
چوارچێوەی ئەو سزایانەی کە رایگەیاندبوو، قەدەغەی کارکردنی لەسەر ئەو کۆمپانیا
ئەمریکییانەی دانابوو کە دەیانەوێت لە سووریا کاری وزە ئەنجامبدەن، بەڵام ئیدارەی
ترەمپ لە نیسانی ساڵی (2020)دا، کۆمپانیای Delta Crescent Energy لە سزاکان بەخشیبوو.
کۆمپانیای Delta Crescent Energy، کە ساڵی (2019)
لەلایەن باڵیۆزی پێشووی ئەمریکی جێمس جاین و ئەندامی پێشووی سوپای ئەمریکا جێمس
ریس دامەزراوە، کاری دەرھێنانی نەوت لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاریی یەپەگە/پەکەکە لە
باکووری رۆژھەڵاتی سووریا، ئەنجامدەدەن.
1149 جار خوێندراوەتەوە