شارى ووهان لە هەرێمى هوبى چین کە بە سەرچاوەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا
دادەنرێت دووچارى کارەساتێکى سروشتى بوەوە کە بە هۆیەوە زیاتر لە (200) کەس بونە
قوربانى.
ئاژانسى هەواڵى شینخواى چینى بڵاویکردەوە، زریانێکى بەهێز شارەکانى ووهان و
چیانگسۆى گرتوەتەوە کە بەهۆیەوە حەوت کەس
گیانیان لەدەستداوە و (218) کەسیش برینداربوون.
لەلایەکى دیکەوە، ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆى ئەو زریانەوە (27)
خانو بە تەواوى رووخاون و (130) باڵەخانەش زیانیان بەرکەوتووە.
شارى ووهان دەکەوێتە هەرێمى هوبى لە رۆژهەڵاتى چین، بە سەرچاوەى بڵاوبونەوەى
ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهاندا دادەنرێت.
7563 جار خوێندراوەتەوە