عەلى خامنەئى رێبەرى شۆڕشى ئیسلامى ئێران و عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى
عێراق دوو رۆژى جیاواز وەک یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان دیارى دەکەن.
نوسینگەى عەلى خامنەئى رێبەرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران بڵاویکردەوە، بەپێى
ئەو راپۆرتانەى لە کەسانى شارەزاوە پێیانگەیشتوە، ئێوارەى رۆژى چوارشەممە مانگ
بینراوە، بەو پێیەش رۆژى پێنج شەممە یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانە.
بەڵام نوسینگەى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق بڵاویکردەوە، ئێوارەى
رۆژى چوارشەممە لە عێراق و وڵاتانى دراوسێ مانگ نەبینراوە، بۆیە بەپێى بنەما فیقهیەکان
رۆژى پێنج شەممە تەواوکەرى مانگى رەمەزانە و رۆژى هەینى یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانە.
ئەوە لەکاتێکدایە دیارى کردنى یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان و قوربان، یەکێکە
لە جیاوازییەکانى نێوان شیعە و سوننە مەزهەبەکان، سوننەکان هەر رۆژێک وەک یەکەم رۆژى
جەژن دیارى بکەن، شیعەکان رۆژێک دواتر دەکەنە یەکەم رۆژى جەژن.
1159 جار خوێندراوەتەوە