دواى حەوت ساڵ
لە نەبوونى پرۆژە یاساى بودجەى هەرێم، لەسەر دەستى وەزیرى دارایى و ئابورى پرۆژە
یاساى بودجەى ساڵى (2021) ئامادە کراو رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران کرا.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی
دارایی بە دیجیتاڵ میدیای (KNN) ى راگەیاند، دوای حەوت ساڵ لەنەبوونی بودجە بەئیمزای ئاوات شێخ جەناب
وەزیرى دارایى وئابورى حکومەتى هەرێم، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی (2021) گەیشتە ئەنجومەنی
وەزیران.
ئەو سەرچاوەیە
وتی:" بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆی لەبارەى
بڕی داهات و خەرجی خەمڵێندراوی بودجە بکرێت، پاشان رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەى گفتوگۆى لەبارەوە بکرێت و پاشان دەنگى
لەسەر بدرێت".
لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی داعش دابەزینی نرخی نەوت وبڕینی بەشە بودجەی هەرێمی
کوردستان لەساڵی (2014)، حکومەتی هەرێم پرۆژەیاسای بودجەی ئامادە نەکردوە.
988 جار خوێندراوەتەوە