(82) کەس لەوانەی لە هیندستان گەڕانەوە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 04/05/2021
عێراق

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لەو هاوڵاتیانەی کە دوێنێ لە هیندستان بە فڕۆکە گەڕانەوە، دوای پشکنین دەرکەوتووە (82) کەسیان تووشی کۆرۆنا بوون.

 

 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانە تووشی ڤایرۆسەکە کۆنەکەی کۆرۆنا بوون، نەک ئەو جۆرەی کە لە هیندستان لە تەشەنەکردندایە.

 

ماوەی چەند ڕۆژێک بوو ژمارەیەک هاوڵاتی عێراقی کە لە وڵاتی هیندستان گیریانخواردوو، بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەو بۆ ئەو وڵاتە نەیان دەتوانی بگەڕێنەوە، دواتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لایەنی پەیوەنداری راسپارد لەڕێگەی گەشتی ئاسمانییەوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق.

519 جار خوێندراوەتەوە