بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند،
کەسێکیان بە بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کردووە.
پۆلیسی
هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شەقامی (100) مەتری هەولێر کەسێک بە بڕێک
ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە کاتی دەستگیر کردنی ئەو کەسەدا جگە لە دەستبەراگرتنی بڕێک مادەی
هۆشبەر، دەستیش بەسەر دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلەکەی و کۆمەڵێک کەلوپەلی تایبەت بە
بەکارهێنانی مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لە
ئیستادا ئەو کەسە ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر گیراوەتە بەر و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ
کراوەتەوە.
524 جار خوێندراوەتەوە