ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپشتبەستن بە رێنماییەکانی
لیژنەی باڵای تەندروستی، بۆ ماوەى (10) رۆژ قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ و داخستنى
شوێنە گشتیەکان لە عێراق جێبەجێ دەکرێت.
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق سێشەممەى ئەمڕۆ لە کۆبونەوەى
ئاسایى خۆیدا بڕیایدا، قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ بۆ ماوەى (10) رۆژ لەسەرجەم
پارێزگاکانى عێراق لەبەروارى (12)ى ئایار تا (22)ى ئایار جێبەجێ بکرێت، بەمەبەستى رێگریکردنى
زیاتر لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.
بەپێى بڕیارەکەى حکومەتى عێراق، لەماوەى ئەو (10) رۆژەدا
سەرجەم مۆڵ و چێشتخانە و کافتریا و شوێنە گشتیەکان دادەخرێن.
ئەوە لەکاتێکدایە کە تائێستا ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لە
عێراق یەک ملیۆن و (860) هەزار کەسى تێپەڕاندوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە (970)
هەزار توشبو چاکبونەتەوە و (15) هەزار و (608) کەسیش بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان
لەدەستداوە.
1358 جار خوێندراوەتەوە