ماڵی کورد لە شاری لیدزی بەریتانیا , سیمینارێکی تایبەتی بۆ "جوانڕۆ
محەمەد"،
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەژێر ناونیشانی "بنبەستی
سیاسی لە هەرێمی کوردستان؛ ئاڵەنگاری و چارەسەر" ڕێکخست.
هەواڵ: KNN
لەو کۆڕەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردی نیشتەجێی بەریتانیا
ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێم و ئەو
تەحەدایانەی ڕووبەڕووی پڕۆسەی دیموکراسی و حکومڕانی دەبنەوە.
جوانڕۆ محەمەد لە میانەی قسەکانیدا بە وردی باسی لە هۆکارەکانی
قەیرانی سیاسی ئێستا و پەیوەندی نێوان لایەنەکان کرد، هاوکات چەند پێشنیار و
ڕێگەیەکیشی وەک چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و پاراستنی قەوارەی هەرێم خستە
ڕوو.
ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەکانیان چالاکانە
بەشدارییان لە گفتوگۆکەدا کرد، کە نیشانەی خەمخۆری و پەیوەندی بەهێزی کوردانی
تاراوگەیە بە دۆخی ناوخۆی نیشتمانەکەیان.
شایەنی باسە ماڵی کورد لە لیدز وەک ناوەندێکی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی،
بەردەوام هەوڵی ڕەخساندنی دەرفەت دەدات بۆ ئاشنابوونی کوردانی دەرەوە بە پرسە
نەتەوەیی و سیاسییەکان و بەهێزکردنی گیانی نیشتمانپەروەری لە نێوان ڕەوەندی
کوردیدا
176 جار خوێندراوەتەوە