نامەبەرەکەى داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 04/05/2021
عێراق

هەواڵگرى سەربازى دەستگیرکردنى ئەندامێکى داعشى لە ناوچەیەکى سەر بە پارێزگاى کەرکوک راگەیاند.

دەزگاى هەواڵگرى سەربازى عێراق بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دواى چاودێریەکى ورد، ئەندامێکى داعشیان لە ناوچەى زابى سەر بە قەزاى حەویجە لە پارێزگاى کەرکوک دەستگیرکردوە، کە ئەرکى گواستنەوەى نامە و پەیام بووە لە نێوان مۆڵگەکانى داعش و شانە نوستوەکانى ئەو گروپە تیرۆرستیە.

بەپێى راگەیەنراوەکەى هەواڵگرى سەربازى، لە دەستگیرکردنى ئەو ئەندامەى داعشدا هێزەکانى هەواڵگرى سەربازى سەر بە فیرقەى (14)ى سوپاى عێراق مەفرەزەیەکى سەر بە ئاسایشى حەشدى شەعبى بەشداربوون.

1531 جار خوێندراوەتەوە