گەڕاندنەوەى هاوڵاتیانى عێراق لە هیندستانەوە دەستى پێکرد

KNN : Kurdish News Network
12:22 - 03/05/2021
عێراق
+
-

دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکەم گەشتى هێتنانەوەى عێراقییەکان لە هیندستانەوە دەستى پێکردوە، پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەنراوێکدا، دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ (3ى ئایار)، یەکەم گەشتى گەڕاندنەوەى ئەو هاوڵاتیییە عێراقییانەى لە هیندستان بەهۆى تەشەنەکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیریانخواردبوو دەستى پێکرد.

دەشڵێت: چەند گەشتێکى دیکە ئەنجام دەدرێت بەمەبەستى گەڕاندنەوەى هاوڵاتیانى عێراق لە هیندستان.

ئەوە لە کاتێکدا، بەهۆى بڵاوبونەوە و تەشەنەکردنى ڤایرۆسى کۆرۆناى هیندى لە هیندستان، رۆۆژى (27)ى نیسانى رابردوو، عێراق سەرجەم گەشتەکانى هاتن و چونى بەڕوى هیندستاندا داخست.

پێشتر سەرۆک وەزیرانى عێراق، لایەنە پەیوەندیدارەکانى راسپاردبوو بۆ گرتنەبەرى رێکارى بەپەلە بەمەبەستى گەڕاندنەوەى ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەى لە هیندستان گیریانخواردبوو.

648 جار خوێندراوەتەوە