دوای بەربانگ تا پارشێو دەبێت گرنگی بە کۆمەڵێک خۆراکی تایبەت بدرێت

KNN : Kurdish News Network
10:09 - 02/05/2021
تەندروستی
+
-

كەسانی ڕۆژوەوان دوای ژەمی بەربانگ تا كاتی پارشێو چەندین جۆری خواردن و خواردنەوە دەخۆن و دەخۆنەوە، بەجۆرێك دەیانەوێت لەو چەند كاتژمێرەدا قەرەبووی تەواوی بەڕۆژوبونی ڕۆژەكە بكەنەوە.

 

 پسپۆڕانی تەندروستی خواردن و خواردنەوەكان ئەو كاتەیان بەستووەتەوە بە كێشەیەكەوە ڕوبەڕوی زۆرێك لە ڕۆژوەوانان دەبێتەوە، ئەویش كەمبونەوەی شێداری جەستەیە و بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە ڕوودەدات.

 

بەڕای پسپۆڕەكان كەمبونەوەی شێداری جەستە هۆكارە بۆ توشبوون بە چەند گرفتێك كە موسڵمانان لە ڕەمەزاندا توشی دەبن، وەك سەرئێشە و قەبزی و چەند حاڵەتێكی دیكە.

 

بۆ چارەسەركردنی ئەو حاڵەتانە چەند توێژینەوە ئەنجامدراوە و باس لە چەند خۆراكێك كراوە كە دەبێت دوای ژەمی بەربانگ بخورێن، ئەو خۆراكانەش یارمەتی شێداری جەستە و تەندروست ڕاگرتنی دەدەن.

 

1- هەڵوژەی وشك: دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی ڕیشاڵی و خواردنی دوای ژەمی بەربانگ زۆر گرنگ و بەسودە، بە چارەسەرێكی خێرا و كاریگەر دادەنرێت.

2- سێو: دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی ئەی و سی، هەروەها بڕێكی زۆر ئاو و ماددەی ڕیشاڵی لە پێكهاتەكەیدایە، بۆیە زۆر گرنگە بۆ كرداری هەرس و شێداركردنی جەستە.

3- مێوژ: بەیەكێك لە چارەسەر خێرا و كاریگەرەكانی قەبزی دادەنرێت، بەتایبەت ئەگەر دوای ژەمی بەربانگ بخورێت.

4- شەربەتی لیمۆ: یەكێكە لەو چارەسەرانە بە ئاسنی لەماڵەوە ئامادە دەكرێت، یارمەتی جوڵەی ڕێخۆڵەكان دەدات و لە پاشماوەی خۆراك ڕزگاری دەكات.

5-  خواردنەوەی چا و قاوە: چەند پێكهاتەیەكی تێدایە كە یارمەتی چالاككردنی كاری ڕیخۆڵەكان دەدات، بەوەش ئەگەری توشبوون بە قەبزی كەدەبێتەوە.


556 جار خوێندراوەتەوە