ملیۆنان كەس لە وڵاتانی
جیهان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیان بەردەوام پرسیاری زیاتریان
لەسەر ڤاكسینەكە لا دروست دەبێت و ڕۆژانە ڕێنمایی نوێ لەبارەیەوە بڵاودەكەنەوە.
سەبارەت بە خانمانی
دووگیان و ئەوانەی شیر دەدەن بە كۆرپەكانیان، زۆرترین پرسیار دەكەن دەربارەی توانای
وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو كەسانە دەتوانن بەپێی ئەو شوێنەی لێیدەژین بڕیاری ئەوە بدرێت ڤاكسینەكە بەكاربهێنن یاخود نا.
تاقیكردنەوە پێشوەختەكانی
ڤاكسینی فایزەر _ بایۆتیك، خانمانی دووگیانی و شیردەری نەگرتەوە، بۆیە كۆمپانیای بەرهەمهێنەرەكەی
باس لەوە دەكات، ئەو زانیاریانەی بەردەستن بەس نییە بۆ ئەوەی باس لە بونی مەترسی ڤاكسینەكە
بكرێت لەسەر ئەو كەسانە.
لە بەریتانیا خانمانی
دووگیان و شیردەر خراونەتە دەرەوەی لیستی هەڵمەتەكانی كوتان، ئەوەش بەهۆی بەردەست
نەبونی زانیاری پێویست لەبارەی كاریگەریان لەسەر ئەو كەسانە، لە ئەمریكاش ئەو كەسانە
خۆیان سەرپشك كراون ڤاكسینەكە بەكاردەهێنن یاخود نا.
رۆس فادن پسپۆڕی زیندەوەرزانی
لە زانكۆی جۆنز هۆبكز دەڵێت "هیچ زانیارییەك بەردەست نییە باس لە مەترسی ڤاكسینەكان
بكات لەسەر خانمانی دووگیان و شیردەر".
سەبارەت بە بەشداری پێنەكردنی
ژنانی سكپڕ و ئەوانەی شیر دەدەن لە تاقیكردنەوەكاندا، كۆمپانیای فایزەر ئاماژەی بەوە
كردووە، پێویستە پێش ئەوەی بڕیارێكی لەو شێوەیە بدرێت كۆمەڵێك تاقیكردنەوە لەسەر
ئاژەڵەكان بكرێت كە بە (Dart
studies) ناسراوە، بەپێی
ئەنجامەكانی ئەوە بڕیار دەدرێت.
دكتۆرە رۆس دەڵێت
"نەك لەم سەردەمی پەتایەدا، لە هیچ كاتێكی دیكەدا كە تاقیكردنەوەی سەرەتای ڤاكسین
و دەرمان دەكرێت، خانمانی دووگیان و شیردەر بەشداریان پێنەكرێت".
ئیمیلی ستینێت میلەر
پسپۆڕی منداڵبوون و ئەندامی لیژنەی كۆڤید 19 لە كۆمەڵەی دایك و كۆرپە باس لەوە دەكات،
ئەم دۆخێكی سەختە و دەبێت بڕیاری یەكلاكەرەوە لەو بارەیەوە بدرێت، ئیجابی و سلبیاتەكان
دوورخستنەوە ئەو كەسانەی ئاشكرا بكرێت.
371 جار خوێندراوەتەوە