داهاتى نەوتى عێراق لە مانگى نیساندا زیاترلە پێنج ملیار دۆلار بووە

KNN : Kurdish News Network
02:29 - 02/05/2021
ئابوری
+
-

لە مانگى رابردوودا عێراق بە بەهاى زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار نەوتى هەناردە کردوە.

 

وەزارەتى نەوتى عێراق بڵاویکردەوە، بەپێى ئامارە سەرەتاییەکانى کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)، قەبارەى هەناردەى نەوتى خاو لە مانگى نیساندا (88) ملیۆن و (398) هەزار و (319) هەزار بەرمیل بووە.


سەبارەت بەداهاتى نەوتیش لەمانگى نیساندا، لە راگەیەنراوەکەى وەزارەتى نەوتى عێراقدا هاتوە، تێکڕاى نرخى بەرمیلێک نەوت لە مانگى نیساندا (62.505) دۆلار بووە، بەو پێیەش داهاتى نەوتى عێراق لەو مانگەدا پێنج ملیار و(525) ملیۆن و (330) هەزار دۆلار بووە.

424 جار خوێندراوەتەوە