کاریگەرى بەستنى دەمامک لەسەر خانمانى دووگیان

KNN : Kurdish News Network
08:31 - 30/04/2021
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات، بەستنی دەمامك بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن ژنانی دووگیانەوە، كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیان دەبێت.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی جیرۆزتالم پۆست، توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆڕەكانی زانكۆی بن گۆریۆن و ناوەندی پزیشكی زانكۆی هاداسا لە ئیسرائیل ئەنجامدراوە، هاوكات گۆڤاری نێودەوڵەتی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون ئەنجامەكەی بڵاوكردۆتەوە.

توێژەرەكان بەراورد كاریان لەنێوان (1800) خانمدا كردووە كە لە نێوان مانگەكانی نیسان و حوزەیرانی (2020)منداڵیان بووە، لەو كاتەدا كە بەستنی دەمامك ناچاری بووە.

لیستی ئەو ژنانە بەراورد كراوە بە كۆمەڵێك خانمی دیكە كە لەهەمان كاتدا و لە ساڵی (2019) منداڵیان بووە، لەگەڵ كۆمەڵێك خانمی دووگیانی تر كە لە ساڵانی پێشتر بە دیاریكراوی لە (2011)وە منداڵیان بوبوو.

لیۆر فریدرێش سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە باس لەوە دەكات لە نەخۆشخانە و تاقیگە پشكنین بۆ ئەو كەسانە كراوە، ئەوانەی گروپی یەكەم رێژەی هیمۆگلۆپین بەرزبووە، بەڵام پەڕەكەكانی خوێنیان نزم بووە، بەڵام لای گروپی دووەم ئەنجامەكان بەپێچەوانە بووە.

سەبارەت بەو پشكنینانەی لە نەخۆشخانە كراوە، ئەوانەی پێش بەستنی دەمامك منداڵیان بووە، رێژەی لەدایكبونی منداڵی پێشوەخت و خوێن بەربونی دوای منداڵبوون لایان زۆر كەبووە، بەڵام ئەوانەی لە كاتی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا بونەتە دایك، زیاتر منداڵی پێشوەختی تێدابووە و بەشێكیان دوای لەدایكبونی منداڵەكەیان توشی خوێن بەربوون بوون.

256 جار خوێندراوەتەوە