پزیشكه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ئامۆژگاری ئه‌وانه ده‌كه‌ن، كه پاش توش بونیان
به ڤایرۆسی كۆرۆنا به ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ستی بۆن كردنیان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌وا
له بری ئه‌وه‌ی ده‌رمان به‌كار بهێنن ده‌ست بكه‌ن به ڕاهێنانی بۆن كردن و بۆنی
چه‌ند شتێكی دیاری كرا‌و هه‌ڵمژن.
بۆن هه‌ڵمژینه‌كه‌ش ده‌بێت ماوه‌یه‌كی دورودرێژ بخایه‌نێت و ڕۆژانه دوو
جار چه‌ندین بۆنی جیاواز هه‌ڵمژن بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشكی كه‌سی توش بوو ئه‌و بۆنانه
بناسێته‌وه.
شاره‌زایانی پزیشكی ده‌ڵێن، كه بۆن هه‌ڵمژین كارێكی ئاسانه و هیچیشی تێناچێت
و وه‌ك وه‌رگرتنی دا‌و ده‌رمانه ستیرۆیده‌كان نیه و هیچ كاریگه‌رێكی لاوه‌كیشی نیه.
له ده‌ستدانی هه‌ستی بۆن كردن یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توش بوون به ڤایرۆسی
كۆرۆنا له‌گه‌ڵ كۆكه‌ی به‌رده‌وام و تای به‌رز، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستی بۆنكردن
له ده‌ست ده‌ده‌ن دوای تێپه‌ڕاندنی په‌تاكه هه‌سته‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه، به‌ڵام
بەپێی توێژینەوەیەک، له هه‌ر پێنج كه‌س یه‌كێكیان به ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ستی بۆن
كردنیان بۆ ناگه‌ڕێته‌وه.
تا ئێستا ئه‌وه‌ی پزیشكان پێیگەیشتون بۆ چاره‌سه‌ری گه‌رانه‌وه‌ی هه‌ستی بۆن
كردن،پێدانی كۆرسێكی ده‌رمانه كه ناسراوه به كۆرتیكۆستیرۆیده‌كان، كاری ئه‌م كۆرسه
ده‌رمانه كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وركردنی جه‌سته‌یه، هه‌مان ئه‌و كۆمه‌ڵه ده‌رمانه‌یه
كه ده‌درێت به‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سییان هه‌یه.
پرۆفیسۆر كارڵ فیلپۆت له زانكۆی پزیشكی (ئیست ئه‌نگیلیا) كه له ناو تیمی
توێژه‌ره پزیشكیه‌كه‌دایه دەڵێت: "وه‌رگرتنی ئه‌و كۆرسی ده‌رمانه ئه‌گه‌رێكی
زۆر لاوازه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ستی بۆن كردن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ری لاوه‌كیشی
زۆره باش نیه بدرێت به‌و نه‌خۆشانه‌ی كه كۆرۆنا تێده‌په‌ڕێنن، كاریگه‌رییه
لاوه‌كییه‌كانی ده‌رمانه ستیرۆیده‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئاوە لە ناو له‌ش و به‌رزبونه‌وه‌ی
فشاری خوێن و تێكچونی باری ده‌رونی و جوڵه‌یه، خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان
به شێوه‌یه‌كی خۆڕسكانه هه‌ستی بۆنیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له بری وه‌رگرتنی ده‌رمان توێژینه‌وه زانستییه‌كه پێشنیاری وه‌رگرتنی ڕاهێنانی
بۆن كردن ده‌كات، ڕاهێنانه‌كه‌ش هه‌ڵمژینی چوار شته كه بۆنه‌كانیان به ئاسانی جیا
ده‌كرێته‌وه‌و هه‌ستی پێ ده‌كرێت لەوانە؛ پرته‌قاڵ, نه‌عنا و پونگه‌ڵه, سیر‌و قاوه.
ڕۆژانه دوو
جار بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی خۆڕسكی بۆنه‌كه خۆی نه‌گه‌ڕایه‌وه
ئه‌وا تاكه چاره‌سه‌ر ڕاهێنانی هه‌ڵمژینی ئه‌م بۆنانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی بۆن
كردن له مێشكدا بكرێته‌وه و خانه‌كانی ئه‌و بۆنانه بناسێته‌وه، ئامانج له‌م ڕاهێنانه
یارمه‌تیدانی ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی بۆنه له مێشكی مرۆڤدا له كاتی ڕودانی هه‌ر
كێشه‌یه‌ك كه ده‌بێته هۆی تێكدانی ده‌ماره بۆن وه‌رگره‌كان.
1389 جار خوێندراوەتەوە