کۆرۆنا گەیشتە لوتکەی ئێڤرێست

KNN : Kurdish News Network
11:39 - 24/04/2021
جیهان

 پشکنینی شاخەوانێک کە سەرقاڵی ئامادەکاری بوو بۆسەرکەوتن بەسەر لوتکەی بەرزترین چیای جیهان، پۆزەتیڤ دەردەچێت.

 

 
ئیرلند نیس شاخەوانی نەرویجی بە تۆڕی هەواڵی (BBC)راگەیاند، دوای ئەوەی گەیشتووەتە بناری چیای ئێڤرێست هەواڵی ئەوەیان پێداوە، کە ئەو پشکنینەی بۆ کۆرۆنا کردویەتی پۆزەتیڤ دەرچووە.

 

دوای شەش رۆژ مانەوەی لەسەر لوتکەی ئێڤرێست، رۆژی (15)ی نیسان ئەو شاخەوانەبە هێلیکۆپتەر بۆ نەخۆشخانەیەک گوازراوەتەوە.

 

بەپێی رێنماییەکانی ژوری کۆچی نیپاڵ، هەر گەشتیارێک یان شاخەوانێک سەردانی وڵاتەکەی بکات پێویستە پێشتر پشکنینی کۆرۆنای ئەنجامدابێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەم وەرزەدا گەشتیار و شاخەوانێکی زۆر سەردانی وڵاتی نیپاڵ بکەن، بەمەبەستی سەرکەوت بەسەر بەرزترین چیای جیهان کە ئیڤرێستە.

411 جار خوێندراوەتەوە