وەزارەتى تەندروستى عێراق لەبارەى بەکارهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا دڵنیایى دەدات

KNN : Kurdish News Network
08:37 - 19/04/2021
عێراق
+
-


وەزارەتى تەندروستى عێراق لەبارەى بەکارهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا دڵنیایى دەدات و جەخت دەکاتەوە کە هیچ حاڵەتێکى گیان لەدەستدان بەهۆى بەکارهێنانى ڤاکسین تۆمار نەکراوە.

ریاز عەبدولئەمیر حلفى، بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، تاکوئێستا هیچ حاڵەتێکى مردن بەهۆى بەکارهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا لە عێراق تۆمار نەکراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئەمڕۆ (241) هەزار و (639) کەس لە عێراق ڤاکسینى کۆرۆنایان پێدراوە.

سەبارت بە توندکردنى رێوشوینەکانى خۆپارێزیش ئەو بەرپرسەى وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاندوە، هیچ بڕیارێکى نوێ بۆتوندکردنى رێکارەکانى خۆپارێزى نەدراوە.

425 جار خوێندراوەتەوە