بەم شێوەیە بزانە ئەكاونتەكەت هاككراوە یاخود نا

KNN : Kurdish News Network
09:53 - 18/04/2021
زانستی
+
-

ماوەیەك پێش ئێستا ئەكاونتی زیاتر لە 533 ملیۆن كەس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك هاككرا و زانیارییەكانیان برا، ئەوەش نیگەرانی و ترسێكی لای بەشێكی زۆری بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە دروستكرد.

 

 
زانیارییەكان لە ناو و ژمارەی تەلەفون و ئیمێڵ و چەند بابەتێكی دیكە پێكهاتبوو، ئەو 533 ملیۆن كەسەش خەڵكی 100 وڵات بوون كە دەیانكردە 20% بەكارهێنەرانی فەیس بووك لە تەواوی جیهان.

 

ماڵپەڕی دۆچە فیلەی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە، بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەتوانن لەڕێی خزمەتگوزاری Have I Been Pwned كە لەماڵپەڕی https://haveibeenpwned.com/ بەردەستە، بزانن ئەكاونتەكەیان هاككراوە یاخود نا.

 

ئەگەر لەڕێی ئەو خزمەتگوزارییەوە زانیت ئەكاونەتەكە هاكە و دەتوانرێت زانیارییەكانت ببرێن، دەبێت لەماوەیەكی كەمدا پاسۆردەكەی بگۆڕێت بۆ ئەوەی بكەوێتەوە ژێر كۆنترۆڵی خودی كەسەكە.

 

ماڵپەڕەكە باسی لەوەش كردووە، هەر كاتێك كۆدێك هات بۆ ئەو ژمارەی تەلەفونەی بەستراوەتەوە بە ئەكاونەتەكەوە، ئەوا بزانە ئەگەری هاككردن هەیە و بە خێرایی ژمارەی نهێنی هەژمارەكە بگۆڕە.

 

لەو گرفتەی ماوەی ڕابردوودا لە فیس بووك ڕوویدا، ئەڵمانییەكان شەش ملیۆن ئەكاونتیان هاككرا زانیاریی كەسی و كۆمەڵایەتی، وێنە و ئیمێڵ و ژمارەی تەلەفونەكانیان برا، دوای ئەوەش كەسانێكی زۆر بۆ زانینی دروستی و سەلامەتی ئەكاونتەكەیان سەردانی خزمەتگوزارییەكەی ماڵەپەڕی https://haveibeenpwned.com/ كردووە.

918 جار خوێندراوەتەوە