كاتژمێرەكانی رۆژووگرتن لە وڵاتانی جیهان بەپێی شوێنی جوگرافی لە شوێنێكەوە
بۆ شوێنێكی دیكە دەگۆڕێت و بەجۆرێك موسڵمانانی هەندێك وڵات ماوەكەیان كورتە و نزیكەی
13 كاتژمێر بەڕۆژوو دەبن، بەڵام لە هەندێك وڵاتی دیكە ماوەی بەڕۆژوو بوون دەگاتە زیاتر
لە (23) كاتژمێر.
هۆكاری ئەو جیاوازە دەگەڕێتەوە بۆ ساتەكانی خۆرئاوابوون و خۆر هەڵهاتن، كە
كاتەكاتی بانگی ئێوارە و بەیانی لەسەر دانراوە، ئەوەش نەك لەنێوان وڵاتەكاندا، بەڵكو
لە شار و ناوچەكانی ناو وڵاتێكی دیاریكراویشدا دەگۆڕێت.
ئەو وڵاتانەی دەكەونە نیوەی باكوری گۆی زەوی كاتژمێرەكانی بەڕوژووبوون تێیاندا
زۆرە، بەپێچەوانەوە تابەرەو نیوەی باشور بڕۆین كاتەكە كەمدەبێتەوە.
لە عێراق و هەرێمی كوردستان لەسەرەتای مانگی رەمەزاندا هاوڵاتیان نزیكەی (14)
كاتژمێر و نیو بەڕۆژوو دەبن، بەتێپەڕبونی مانگەكەش كاتەكە درێژ دەبێتەوە و لە كۆتاییەكەیدا
دەگاتە (15) كاتژمێر و (30) خولەك.
بەپێی هەواڵێكی گۆڤاری فۆربسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆرترین ماوەی رۆژووگرتن
لە ئەوروپایە و بە دیاریكراویش لە وڵاتی فیلەندا كە موسڵمانان (23) كاتژمێر و پێنج
خولەك بەڕۆژوو دەبن، بەدواشیدا وڵاتانی سوید و نەرویژ دێت كە زیاتر لە (22) كاتژمێر
رۆژوودەگرن، لە روسیاش ماوەكەی نزیكەی (20) كاتژمێرە.
كەمترین ماوەی بەڕۆژبوون لە وڵاتێكی موسڵمانە لە دوورگەكانی قەمەرە، لەسەرەتای
مانگەكەدا ماوەی بەڕۆژوبوون نزیكەی (13) كاتژمێر و (12) خولەكە، بە نزیكبونەوە لە
كۆتای ڕەمەزان كەمدەبێتەوە بۆ (12) كاتژمێر و(59) خولەك.
ئوستورالیا كوترین ماوەی ڕۆژگرتنی تێدایە كە دەگاتە (11) كاتژمێر و (59)
خولەكە، بەدواشیدا ئەرجەنتین دێت كە موسوڵمانان (12) كاتژمێر و (23) خولەك و چیلی (12)
كاتژمێر و (41) خولەك بەڕۆژوو دەبن.
1058 جار خوێندراوەتەوە