تەقینەوەیەک لە بەغداد رویدا؛ کوژراو و بریندار هەیە

KNN : Kurdish News Network
02:35 - 15/04/2021
عێراق

لە ناوچەی حەبیبییەی رۆژهەڵاتی بەغداد تەقینەوەیەک رویدا، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

 

میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە لە نزیک چێشخانەیەک رویداوە.

 

لاى خۆیەوە شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق ئامارى سەرەتایى زیانەکانى ئەو تەقینەوەیەى بڵاوکردەوە و لە راگەیەنراوێکدا ئاشکراى کردوە، لە تەقینەوەکەى ناوچەى حەبیبیەى رۆژهەڵاتى بەغداد کەسێک کوژراوە و (12) کەسى دیکەش برینداربوون، پێنج ئۆتۆمبێلیش سوتاون.

 

  1.  
  2.  
242 جار خوێندراوەتەوە