تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسنی سلێمانی چوار قوربانی لێکەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:54 - 15/04/2021
کوردستان
+
-

تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی تایبەت بە تواندنەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ڕویدا، تیمە ئەمنییەكان و بەرگری شارستانی گەیشتووەنەتە شوێنی ڕوداوەكە.

 

سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکی ئاسندا چوار کارمەند بریندار بوون و کارمەندێکیش گیانی لەدەستداوە.

 

وتیشی، تەرمی یەکێک لە کارمەندەکان گەیشتوەتە پزیشکی دادی و سێ لە بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.

 

سلێمانی/ بڕیار نامیق

909 جار خوێندراوەتەوە