لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نیشتیمانى عێراق شێوازى قەدەغەى هاتوچۆى
لەمانگى رەمەزاندا دیارى کرد، هاوکات لەبارەى کردنەوەى دەرگاى خوێندنگەکانیش بریاریدا.
بەپێى راگەیەنراوێکى لیژنەى باڵاى تەندورستى و سەلامەتى نیشتیمانى عێراق، لەمانگى
رەمەزاندا لە کاتژمێر هەشتى شەو بۆ کاتژمێر پێنجى بەیانى قەدەغەى هاتوچۆ دەبێت،
هەروەها رۆژانى هەینى و شەممە قەدەغەى هاتوچۆى تەواو دەبێت، بەڵام دەرمانخانە و شوێنەکانى فرۆشتنى سەوزە و میوە و خۆراک و نانەواخانە و سەمونخانەکان تاکو کاتژمێر حەوتى ئێوارە کراوە
دەبن.
لیژنەى باڵاى تەندروستى سەلامەتى نیشتیمانى عێراق بڕیاریداوە دەوامى خوێنکارانى
پۆلى یەکەم و دووەم سێیەمى سەرەتایى و پۆلە کۆتاکایش لە خوێندنگەکان دەستپێبکاتەوە.
بەپێى راگەیەنراوەکە، لە مانگى رەمەزاندا دەوامى دامەزراوە حکومییەکانییش
یەک کاتژمێر کەم دەکرێتەوە.
923 جار خوێندراوەتەوە