سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان جه‌خت له پێويستى يهكڕيزى و گفتوگۆ
و لێكگه‌يشتن له نێوان لايه‌نه سياسييه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان
دەکەنەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش جەختدەکاتەوە کە تاكه رێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى كێشه
و قه‌يرانه‌كان و پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و پێگه‌ى ده‌ستورى و فيدراڵى هه‌رێمى
كوردستان، تهبايى و پێكهوهيى و يهكڕيزييە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بارەى کۆبونەوەى نێوان سەرۆکى هەرێم و لایەنە
سیاسیەکان
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8-4-2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانى سه‌رۆكى هەرێمى کوردستان ئاماده‌ى بوون، بارودۆخى
عێراق و ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه ده‌ره‌كييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى نێچيرڤان
بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له هاوكێشه سياسييه تازه‌كاندا،
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێڕ ـ به‌غدا، ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكا ـ عێراق و به‌شدارى
و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان تيايدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، بارودۆخى ناوخۆ و په‌يوه‌نديى
نێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كان، تاوتوێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى دووپاتكردنهوهى ده‌ستخۆشى و پێزانين بۆ ده‌ستپێشخه‌ريى
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان، له
كه‌شێكى ڕاشكاو و كراوه‌دا كێشه و نيگه‌رانييه‌كان خرانه ڕوو و جه‌خت له پێويستى
و گرنگيى يهكڕيزى، تهبايى، گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كاندا
بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، كرايه‌وه.
كۆبوونه‌وه په‌سندكردنى ياساى بودجه‌ى عێراقى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له
به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق
له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست ياساكه جێبه‌جێ بكرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر
ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتيان و دۆخى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌بێت
و ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور
و له چوارچێوه‌ى سيستمى فيدرڵيدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرايه‌وه كه دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و
ده‌سته‌به‌ركردنى مافه ده‌ستوورييه‌كان، پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و هه‌نگاونان بۆ
ئاينده‌يه‌كى باشتر، واقعبينى و هه‌ستكردن به به‌رپرساريه‌تيى هه‌مووان، پێكه‌وه‌كاركردن،
هاوبه‌شى، تهبايى و يهكڕيزى ده‌خوازێت و به گرنگييه‌وه جه‌ختى له پرۆسه‌ى چاكسازى
و كاركردن بۆ باشتركردنى گوزه‌رانى هاووڵاتيان و پێويستيى پاراستنى ئازادييهكان
و ئازاديى ڕاده‌ربڕين و دانانى چوارچێوه و ميكانيزمێك بۆ به‌رده‌واميى ئه‌م كۆبوونه‌وانه
كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى
بانگهێشتهكهيان و سازدانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه و دووپاتى كرده‌وه كه تاكه ڕێگه‌ى
تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و پێگه‌ى ده‌ستوورى
و فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان، تهبايى و پێكهوهيى و يهكڕيزييه، سه‌رۆكايه‌تيى
هه‌رێمى كوردستانيش له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و به چه‌ترى كۆكهرهوهى
هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
603 جار خوێندراوەتەوە