تۆڕی پاراستنی گشتی رونکردنەوە لەسەر ڤاکسینی ئەسترازینیکا دەدات

KNN : Kurdish News Network
06:34 - 07/04/2021
تەندروستی
+
-

تۆڕى پاراستنى تەندروستى داوا لە هاوڵاتیان دەکات ڤاکسینى کۆڕۆنا بەکار بهێنن، دڵنیایش دەدات وەرگرتنى ڤاکسین سودەکانى زۆر زیاترە لە ئاکامە لاوەکییەکانى.

لە رونکردنەوەیەکدا لەبارەى وەرگرتنى ڤاکسینى ئەسترازینیکا، تۆڕى پاراستنى تەندروستى رایگەیاند: لە ماوەی رابوردودا چەند  کەیسێکی زۆر کەمی حاڵەتى دەگمەنی مەینی خوێن تۆمارکراون، بەشێوەیەک بەپێى یەکێک لە لێکۆلینەوەکان لە نێوان (18) ملیۆن کەس کە ڤاکسینی ئەسترازینیکایان وەرگرتوە تەنها (22) کەس توشی مەینی خوێن بون.

دەشڵێت: تائێستا نازانرێ کە ئایا بۆچی ئەو حاڵەتی مەینی خوێن ڕوودەدەن، بەڵام بەپێى زۆربەی شارازاییان و دەزگا جیهانییە پەیوەندیدارەکان، ئەم حاڵەتە دەگەمەنانە ئەوەندە زۆر نین کە ڤاکسینی ئەسترازینیکا رابگیرێ.

تۆڕەکە ئاشکرایدەکات، دەزگای دەرمانی ئەوروپی بڕیاریدا کە سودەکانی ڤاکسینەکە زۆر لە زەرەر و ئاکامە لاوەکەکیانی زیاترە.

ئاشکرایدەکات، تەنها ئەوانەی کە لە خوار تەمەنی (30) ساڵن نابێ وەریگرن.

تۆڕى پاراستنى تەندروستى داوا لە هاوڵاتیانى هەرێم دەکات، ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، چونکە تاکە رێگایە بۆ رێگری لە توشبون و مردن بە کۆرۆنا.

جەختیش دەکاتەوە، هیچ ڤاکسین و دەرمانێک نیە لە جیهاندا کە (100%) سەلامەت و بێ ئاکامی لاوەکی بێ، بەڵام زۆربەی ئەو دەرمان و ڤاکسینانەی رێگەیان پێدراوە سوودەکانیان زۆر لە ئاکامە لاوەکییەکانیان زیاترە.

535 جار خوێندراوەتەوە