شەش رێگا بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت

KNN : Kurdish News Network
12:57 - 05/04/2021
تەندروستی
+
-

زۆرن ئەو کەسانەى بەدەست ئازاى پشت دەناڵێنن، لێرەدا شەش رێگاى ئاسان پیشاندەدرێت بۆ کەمکدرنەوە و کۆنتڕۆڵى ئازارى پشت کە دەتوانیت لە ماڵەوە ئەنجامیان بدەیت.

1_ بەکارھێنانی مێشکت لەکاتی ھەست کردن بە ئازار: ئەوەش بەبەکارھێنانی تەکنیکی جیاواز کە وا لە مێشک و دەماغ دەکات ئەو  سیگناڵانەی ئازار کەمتر کاردانەوەیان هەبێت لەمێشکدا، یاخود هیچ کاردانەوەیەک نەبێت بۆی، بۆ نموونە وەکو ھەناسەی قووڵ  لەکاتی ئازاری زۆردا هەستکردن بە ئازار کەمدەکاتەوە، یاخود خۆ خافڵاندن بەشتێکی ترەوە وەکو سەیرکردنی فلمێکی کۆمیدی، یاخود گوێگرتن لە میوسیکێکی ئارام ...هتد.

2_  ئازار یەکێکە لە ھەرە ھۆکارە گرنگەکانی کەم خەوی وە ھەروەھا بە پێچەوانەشەوە کەمخەوی رێژەی ئازار زیاد دەکات، بۆیە باشترین رێگا بۆ کەم کردنەوەی ئازاری پشت نوستن و پشووە بۆ ماوەیەکی تەواو کە لەش ئیسراحەتی پێبکات لە نێوان (٨-١٠) کاتژمێر.

3_ وەرزش بە ناوقەدت بکە : ماسولکەکانی خوارەوەی پشت و سمت رۆڵێکی گەورەیان ھەیە لە دروست بوونی ئازاردا، لەبەر ئەوەی ئەم ماسولکانە لە حاڵەتی جووڵەی رۆژانەدا لەوانەیە زۆر نەجوڵێن، واباشترە ھەمیشە ئەو وەرزشە تایبەتانە بکەیت کە ئەم ماسولکانە دەجوڵێنن .

4_ وەرزش بە ماسولکەکانی رانت بکە (hamstring muscle ) بکە: گرژبوونی ماسولکەکانی ران دەبێتە ھۆی ئازار لە ناوچەی پشت و ھەروەھا ناوچەی ئەو جومگەیەی ئەکەوێتە نێوان بڕبڕەکانی پشت و حەوزە وە لەبەر ئەوە ھەوڵ بدە ئەو وەرزشانە بکە کە ئەم ماسولکانە رائەکێشن کەبەوەرزشی سترێچینگ بەناوبانگن.

5_ ھەوڵ بدە ئیندۆرفینی لەشت بڕێژیت: ئیندۆرفین ئازار شکێنێکی سروشتییە لە لەشدا، هەوڵدان بۆ زیاد رژانی دەبێتە ھۆی کەمی ئازار، ڕێگا زۆرە بۆ زیاد کردنی دەردانی وەکو وەرزشە ئەیرۆبیکەکان، شێلان و مەساج کردن، یۆگا کردن .

6_ جەوەنەی سارد یان گەرم بەکاربێنە : ھەرگیز بەکەمی دامەنێ لە کاتی ئازاردا بەکارھێنانی جەوەنەی سارد یان گەرم، چونکە کاریگەریەکی باشیان ھەیە لەکەم کردنەوەی ئازاری خوارەوەی پشتدا، لەکاتی ئازاردانی بەهۆی زەبرێکەوە، باشترە لەکاتی زەبردا سێ رۆژی یەکەم ساردی بەکاربێت و لەدوای ئەوە گەرمی، دەشتوانیت تاقیبکەیتەوە کە بەکامیان ئازارت نامێنێ ئەوەیان  بەکاربێنیت .

د. ھەڤین کەمال شاە محمد
پسپۆڕی ئازار شکاندن و بێھوشکاری

3380 جار خوێندراوەتەوە