دواى سەردانەکەى کازمى، ئیمارات بە بەهاى ملیۆنان دۆلار وەبەرهێنان لە عێراق ئەنجام دەدات

KNN : Kurdish News Network
09:36 - 05/04/2021
عێراق
+
-

ئیمارات بڕیاریداوە بەبەهاى سێ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراق ئەنجام بدات، ئەوەش بە دەرفەتێک دەزانێت بۆ نزیکبونەوەى هەردوو وڵات.

بەپێی راگەیێندراوى فەرمیی و هاوبەشی (عێراقی – ئیماراتی)، لە کۆبوونەوەی مستەفا کازمی، لەگەڵ بەرپرسانى ئیمارات، هەردوولا رێککەوتن لەسەر گرنگى پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانیان بەتایبەت لەبوارى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و وەبەرهێنان.

لەو چوارچێوەیەدا، حکومەتى ئیمارات بڕیاریداوە بەبەهاى سێ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراقدا بکات.

لاى خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی ئیمارات، ئەو دەرفەتە و لێکنزیکییەى نێوان ئیمارات و عێراقى بە کاریگەرى بۆسەر گەشەى ئابورى عێراق باسکردووە.

 ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە وڵاتی ئیمارات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.

هاوکات لە سەردانەکەیدا مستەفا کازمى داواى لە کۆمپانیاکان و بازرگانانى ئەو وڵاتە کردبوو بێنە عێراق و وەبەرهێنان ئەنجام بدەن، ئەوەش بەپێى راگەیەنراوى سەرۆک وەزیرانى عێراق

634 جار خوێندراوەتەوە