زۆرن ئەو كەسانە
لەكاتی خواردنی ژەمەكانیاندا ئاو و خواردنەوەكانی دیكە لەگەڵ نانەكەدا دەخۆنەوە، ئەوەش
بۆتە پرسیار لای زۆرینەى خەڵک ئایا ئەو كردارە زیان یاخود سودی هەیە.
نۆریا دینۆڤا
پسپۆڕی خۆراكی و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس ئاشكرای دەكات، ئاو و خواردنەوەكانی
دیكە ئەگەر بەبڕێكی دیاریكراو بخورێنەوە زیانیان نابێت و كاریگەرییان لەسەر كرداری
هەرس نابێت، بەمەرجێك لەگەڵ نانخواردندا خواردنەوەی ناتەندروست نەخورێتەوە.
ئەو پسپۆڕە لە
چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی زە فیزدای ڕوسی دەڵێت :"خواردنەوەی (200) میلیلیتر
ئاو و یان خواردنەوەكانی دیكە زیانی نییە و كێشە و گرفت بۆ كرداری هەرس دروست
ناكات"، بەڵام ئەگەر لەو بڕە زیاتر بخورێتەوە باش نییە و كۆئەندامی هەرس
ناتوانێت بە باشی ئەركەكانی خۆی ئەنجام بدات.
سەبارەت بەو كەسانەی
حەز بە خواردنەوە گەرمەكانی وەك چایى و قاوە دەكەن، ئەو پسپۆڕە باس لەوە دەكات
باشترە لەگەڵ ژەمەكەدا بخورێنەوە، چونكە خواردنەوەیان دوای نانخواردن زیانی بۆ
كرداری هەرس دەبێت و كەسەكە سود لەو خۆراكاكە وەرناگرێت كە خواردویەتی.
3991 جار خوێندراوەتەوە